سەید حسێن موسەوییان، ئەندامی پێشووی تیمی دانوستانکاری ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانەکانی پاکستان نیشانەی ئەوەن کە "کەناڵی دیبلۆماسی" لە نێوان تاران و واشنتن هێشتا کراوەیە.
موسەوییان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، هەرچەندە دوای 40 ڕۆژ لە جەنگ کەس چاوەڕوانی ڕێککەوتنێکی گەورەی نەدەکرد، بەڵام گفتوگۆکان لە ئاستێکی باڵا و ڕاستەوخۆدا بوون و دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوام بن.
بە گوتەی ئەو دیبلۆماتکارە پێشووی ئێران، ئێستا تەنیا دوو پرسی سەرەکی بۆ ڕێککەوتن ماون، کە بریتین لە "ئازادیی گەشتی دەریایی لە گەرووی هورمز" و "پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران"، کە پێیوایە بۆ هەردووکیشیان چارەسەری گونجاو لەبەردەستدایە.