به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ژنانی كورد هه‌ڵگری قورسایی شۆڕش و قوربانیدان بوون.
له په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌ڕای ئاڕاسته‌كردنی پیرۆزبایی بۆ ژنان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ژنانی کوردستان تەنیا بەشێک نەبوون لە خەبات، بەڵکو بەشێکی سەرەکی و هەڵگری قورسایی شۆڕش و قوربانیدان بوونە لە پێناو مافە ڕەواکانی گەلەکەیان.
ده‌شڵێت، پێزانینم بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی ژنانی کوردستان هەیە کە هەمیشە بەشێکی سەرەکیی خەبات و کۆڵنەدانی گەلەکەمان بوون.