ڕاستەوخۆ

بارزانی: هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ دوژمنكارانەیە

reset font size increase font size

مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ دوژمنكارانەیە و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزاکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە دەڵێت، زۆر بە تووندی سەرکۆنەی ئەو پەلامارە دەكەم کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە موشەکی ئێرانی كرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

دەشڵێت، بە داخێكی زۆرەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید و ژمارەیەكی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە بە بێ گوێدانە بنەماكانی دراوسێتی و یاسای نێودەوڵەتی بەرانبەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

جەختیشدەکاتەوە، هەرێمی كوردستان بەشێک نەبووە لەم شەڕەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە و هیچكات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر دراوسێکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.