ڕاستەوخۆ

مه‌سرور بارزانی: خوازیاربووین زوو حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێكبهێنرێت

reset font size increase font size

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، خوازیاری ئه‌وه‌بوون دوای هه‌ڵبژاردن له‌ زووترین كاتدا كابینه‌ی نوێ پێبكهێنرێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی کوردستان کۆبووەوە و گوتوویه‌تی، ئێمە هەر لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، خوازیاربووی ئه‌وه ‌بووین لە زووترین کاتدا، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت و هیوادارن چیتر ئەم بابەتە دوا نەکەوێت.

لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌تی عێراقیشه‌وه‌ هیوای خواستووه‌، کابینەی نوێ ببێتە مایەی هاتنەئارای سەردەمێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیریی لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستور و ڕێزگرتن لە مافە دەستورییەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان.

بارزانی، سوپاسی وەبەرهێنەرانی کوردستان و کەرتی تایبەتی کرد، کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کوردستان هەبووە.

ئەوەش هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چەندین ڕاسپاردە و پێشنیاز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی پەیوەندیدار بە جموجۆڵی ئابووری و بازرگانی خرانەڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.