ڕاستەوخۆ

مه‌جلیسی گه‌لی مه‌خموور دژی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی له‌ 15ی شوبات گردبوونه‌وه‌

reset font size increase font size

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌لی مه‌خموور دژی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌ی كه‌ له‌ 15ی شوباتی 1999 به‌رێوه‌چوو، گردبوونه‌وه‌و پیلانگێڕییه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.

گردبوونه‌وه‌كه‌ بە دروشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات" دەستیپێکرد دواتر چوونه‌ به‌رده‌م بینای نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ مه‌خموور.

فیلیز بوداک هاوسەرۆکی مەجلیسی گەل لە مەخمور ڕایگەیاند، وێرای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەبێت بزانین گەلی کورد هەوڵەکانی پیلانگێڕی هەڵوەشاندووەتەوە، گەلی کورد لە قۆناغێکی مێژووییدایە و 21 سەدەی گەیشتنی کورده‌ بە خەونەکانی.

وتیشی، پێویستە لە 27مین ساڵی پیلانگێڕیدا یەکێتی نەتەوەیی کورد ببەسترێت، کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک بنیادبنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.