ڕاستەوخۆ

منداڵێک لە ڕووباری خابوری ڕۆژاڤای کوردستان خنکا

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند، دۆینێ دوو منداڵی تەمەن 14 ساڵان کە لە ڕووباری خابوری نزیک حەسەکە مەلەیان دەکرد نقومبوون و لە ئەنجامدا یەکێک لەو منداڵانە گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیاریی ئاژانسەکە، هەر یەک لە محەمەد ئیسماعیل و عەلی ئەحمەد ئەلئەوەر دوو منداڵی تەمەن 14 ساڵ، لەکاتی مەلەوانیکردن لە ڕووباری خابوردا نقوم بوون کە لە ئەنجامدا یەکێکیان خنکاوە. ئاماژە بەوەشکراوە، توانراوە  یەکێک لەو منداڵانە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ڕۆژاڤای کوردستان ڕزگار بکرێت.

هاوکات تیمەکانی فریاگوزاری ئاشکرایانکردووە، گەڕان بەدوای تەرمی محەمەد ئیسماعیل دا بەردەوامە بەڵام لێڵی ئاوی ڕووباری خابور بووەتە بەربەست لە دۆزینەوەی تەرمەکە.

هەروەها تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەو بەرپرسی بەشی کارەساتە سروشتییەکانی پارێزگای حەسەکە لەشوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون و ڕایانگەیاند هەوڵەکانیان بەردەوامدەبێت تا دۆزینەوەی تەرمی محەمەد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.