مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا،21 درۆن و موشەکیان ئاڕاستەی بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەمڕۆ سیشهممه 17-3-2026 مقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق، ڕاگەیێندراوێکی بڵاوكردووهتهوە و دەڵێت "موجاهیدانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 21 ئۆپەراسیۆنیان بە دەیان درۆن و موشەک بۆ سەر بنکەکانی داگیرکەران (ئەمریکا و ئیسرائیل) لە هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە". هاوکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە سلێمانی هێرشی درۆنیی كراوهته سهر فەرماندەیی یەكەی 70ـی هێزەكانی پێشمەرگە له سلێمانی و لەلایەن هێزەكانی فەرماندەییەوە تێکشکێندراوه، بهبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی هەبێت.
ههر شهوی ڕابردوو لە هەولێریش هێرشێکی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێندراوه.
لە سهرهتای دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران له 28ـی شوبات، هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی بە درۆن و موشەک کراوەتە ئامانج و بەوهۆیەوە زیانی گیانی و مادی هەبووە.