ڕاستەوخۆ

مانگی سوری ئێران ئاماری زیانەکانی وڵاتەکەی بەهۆی شەڕەوە بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

مانگی سوری ئێران بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە زیاتر لە 67 هەزار ناوچەى مەدەنى نشین زیانیان بەرکەتووە.

کۆمەڵەی مانگی سوری ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماری نوێی زیانەکانی شەڕی سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 67 هەزار و 414   ناوچەى مەدەنى نشین لە سەرانسەری وڵاتەکەمان زیانیان بەرکەوتوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارەیە نۆ هەزار و 218 یەکەیان بازرگانین، 58 هەزار و 196 یەکەیان نیشتەجێبونن .

باس لەوەشکراوە، بەهۆی جەنگەکەوە 236 ناوەندی تەندروستی، 498 قوتابخانە زیانیان بەرکەتووە، هاوکات، 206 کەس لە خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانەبرانی کەرتی پەروەردە کوژراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.