بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی مانگی سوری ئێرانی، بەهۆی پەرەسەندنی هێرشە ئاسمانییەکانەوە بۆسەر شارەکان، زیانی گهوره بە ماڵ و خزمەتگوزارییە گشتییەکان كهوتووه و بارێکی نائاسایی گەورەی مرۆیی لە چەند شارێک دروستكردووه.
مانگی سوری ئێرانی دهشڵێت، بههۆی هێرشهكانهوه، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی بریندار بوون و هەزاران خێزانیش ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە.
مانگی سوری ئێرانی، بۆ دابینكردنی پهناگهی فریاگوزاریی و خۆراك، ئاوی پاک و هاوکاری پزیشکیی بۆ نزیکەی 200 هەزار کەس، داوای پشتگیری دارایی بەپەلەی کردووە.
هاوكات، ڕێکخراوە مرۆییەکانی دیەکەی ئێران، هۆشداریی دەدەن لەوەی دۆخەکە مەترسیدارە و چاودێری تەندروستی و دەستڕاگەیشتن بە کارەبا و ئاوی پاک، لە چەند ناوچەیەکدا بەتەواوی پەکیکەوتووە.