ڕاستەوخۆ

لە 38 مینى ساڵیادی ئەنفالی دەشتی کۆیە سێ بەڵگە فلیم نمایشکرا

reset font size increase font size

ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفالی کۆیەدا تێپەڕ دەبێت و زانکۆی شارەکەش بە نمایشی بەڵگە فیلم ساڵیادەکەى بەرز ڕاگرت.

محەممەد سەیدگوڵ بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە بە نوچە تی ڤى ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ستراتیژیەتى زانکۆکەمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی ناوچەکەمان، چەندین چالاکیمان ئەنجامدا لەنێویاندا نمایشکردنی سی بەڵگە فیلم.

گوتیشى، دوو لە فلیمەکان کارى دەرهێنانی لەلایەن محەممەد سەیدەوە ئەنجامدرابوون و یەکێکی دیکەشیان بەرهەمی ڕاگرایەتی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆکەمانە و بە زیرەکیی دەستکرد چیرۆکى ڕزگاربوویەکی کیمیابارانی گۆپتەپە دەگێرێتەوە.

دەشڵێت، ئامانج لە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد بۆ گەیاندنی خەم و ئازارەکانی کۆمەڵگە و تاقانە ڕزگاربووەکانە لەڕێگەی تەکنەلۆژیا بۆ بە دۆکیۆمینتکردن و ناساندنیان بە جیهان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.