ڕاستەوخۆ

لە یەک ڕۆژدا 24 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون

reset font size increase font size

ئاژانسی هەرانا بڵاویكرده‌وه‌، لە 24 کاتژمێری ڕابردودا 24 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوەو 88 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 21 پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 701 هێرشیان بۆ سەر 29 بنکەی سەربازی سوپای پاسداران، هێزەکانی بەسیجی ئێران، بنکەی پۆلیس، بنکەی سوتەمەنی و ئەتۆمی ئەنجامداوه‌.

دەشڵێت، زۆربەی هێرشەکان لە پارێزگاکانی ئەسفەهان، تەورێز، خوراسانی ڕەزەوی، یەزد، زەنجان، ئەلبورز و تاران ئەنجامداروان و به‌هۆیانه‌وه‌ 24 هاوڵاتی له‌ ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون.

هاوکات لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئێران و ئەمریکا تا ئێستا 551 هاوڵاتی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە کە 236 کەسیان منداڵ بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.