ڕاستەوخۆ

لە کۆیە و بالیسان هێرشکرایە سەر بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵات

reset font size increase font size

شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات لە بالیسان و کۆیە.

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، شەوی ڕابردوو بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر بنکە و بارەگاکانیان لە نزیک کۆیە دەشڵێت، لە بەیانی هەمان ڕۆژیشدا دوو هێرشی درۆنیی کرایە سەر بنکەی بنەماڵەکانیان لە گەردەچاڵ لە نزیک هەولێر.

هاوکات، هەر شەوی ڕابردوو بە چوار موشەک هێرشکرایە سەر بارەگای حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سنوری بالیسان.

بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ کام لە هێرشەکانی دوێنێ شەو زیانی گیانییان نەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.