ڕاستەوخۆ

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 253 بنکەی سەربازی کراونەتە ئامانج

reset font size increase font size

هێرشە ئاسمانی و موشەکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازی و حکومەتییەکانی ئێران، 195 شاری لە 27 پارێزگای جیاواز گرتوه‌ته‌وه‌.

بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی مەیدانیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێرشەکان بە پلەی یەکەم بنکەکانی سوپای پاسداران، ناوەندەکانی بەسیج، فڕۆکەخانە سەربازییەکان، سەکۆ موشەکییەکان و بارەگاکانی یەکە تایبەتە ئەمنییەکانی کردووەتە ئامانج، بەهۆیانەوە لانیکەم شه‌ش هەزار و 410 سەربازی ئێران کوژراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، زۆربەی کوژاروەکان سەر بە هێزی ئاسمانی، سوپای پاسداران و ئارتەشن، زۆرترین ڕێژەی کوژراوەکانیش لە پارێزگاکانی تاران، کرماشان، هورمزگان، هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لوڕستان و سنە تۆمار کراوە.

سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسله‌وه‌كراوه‌، لە ماوەی 34 ڕۆژی یەکەمی شەڕدا، هێرشەکان بۆ سەر پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ورمێ زۆر چڕ بوونەتەوە و تێیاندا 253 بنکەی سەربازی و ئەمنی کراونەتە ئامانج.

بە گوێرەی بە دواداچوونە مەیدانییەکان، لەم ناوچانەدا لانیکەم  هه‌زار و 600 ئەندامی هێزە حکومەتییەکان و 109 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی کوژراون، زۆربەی قوربانییە مەدەنییەکان لە شارەکانی ورمێ، کرماشان، دیواندەرە و بۆکان بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.