جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا 25 هەزار وەسڵی کارەبا بەشێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی پڕۆژەی "ئی پسوولە"وە پارەیان دراوە.
عەزیز ئەحمەد، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" بڵاویکردووەتەوە، لەو کاتەوەی پڕۆژەی "ئی پسوولە" لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ڕاگەیەندراوە، پێشوازییەکی زۆری لێکراوە.
وتیشی، بۆ هاندانی هاووڵاتییان لە بەکارهێنانی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، بڕیاردراوە بە ڕێژەی 20% داشکاندن بۆ ئەو هاوبەشانەی کارەبا بکرێت کە لە ڕێگەی "ئی پسوولە"وە پارەی وەسڵەکانیان دەدەن.
پڕۆژەی "ئی پسوولە" لە 10ـی ئەم ڕاگەیەندرا، پڕۆژەکە وەک سەکۆی فەرمیی حکومەت بۆ پارەدانی پسوولەکان ناسێنرا و لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە کار دەکات کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمییان پێدراوە.
مەسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لەبارەی دەستپێکردنی ئەم خزمەتگوزارییەوە ئاماژەی بەوەکرد، هاووڵاتییان دەتوانن بە چەند چرکەیەک و بە ڕێگەیەکی پارێزراو، بێ تێچووی زیادە پارەی کارەبا بدەن، لە داهاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزارییەکانی سەکۆی "ئی پسوولە" بۆ بوارەکانی دیکەش زیاد دەکرێن.