ڕاستەوخۆ

لە هەرێمی کوردستان 22 بەنداو سەرڕێژ بوون 

reset font size increase font size

بەهۆی ڕێژەی زۆری باران بارین لە هەرێمی کوردستان، ئاوی پۆند و بەنداوەکان زیادیکردووە، لە کۆی 25 بەنداو 22یان سەرڕێژ بوون.       

هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆی 25 بەنداو کە هەن لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی زۆریی ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵەوە 22 بەنداویان سەرڕێژ بوون.    

گوتیشی، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە کە لەمساڵدا ڕوویانداوە، جگە لە بەنداوەکان، سەرجەم پۆند و ڕێڕەوە ئاوییەکان لە هەرێمی کوردستان بووژاونەتەوە و بەمەش زیاتر لە حەوت ملیار مەترسێجا ئاو کۆکراوەتەوە.  

جەختی لەوەشکردەوە، بەهۆی زۆریی ئاوی کۆکراوە لە هەرێمی کوردستان دۆخی ئاسایشی ئاو لە ساڵێکی سەلامەتدایە، هەروەها لە بواری کشتوکاڵ و چەندین بواری دیکەدا سوودێکی زۆر لەو سەرچاوانەی ئاو وەردەگیرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.