بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە هیندستان 21 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی هندستان، لە گەشتێکدا پاسێکی نەفەرهەڵگر کە زیاتر لە 60 سەرنشینی هەڵگرتبوو، بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا، پاسەکە وەردەگەڕێت و لە بەرزییەوە دەکەوێتە خوارەوە، لە ئەنجامدا 21 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لە بریندارەکان باری تەندروستیان ناجێگیرە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاماری گیان لەدەستدان هەیە.
هەر لەوبارەیەوە، نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هندستان بڕیاریدا بڕی 200 هەزار ڕوپیە، وەک قەرەبوو بدرێتە خێزانی کۆچکردووان و 50 هەزار ڕوپیەش بۆ بریندارەکان.