ڕاستەوخۆ

لە كۆیه‌ هۆشداری توند بە خاوەن پڕۆژەکانی سەوزە دەدرێت

reset font size increase font size

قائیمقامی کۆیە هۆشداری توند ده‌داته‌ خاوەن پڕۆژەکانی سەوزە ئەگەربێت و ئاوی پیس بۆ  بەرهەمەکانیان بەکاربهێنن ئەوا سزا دەدرێن.

تاریق حەیدەری قائیمقامی قەزای كۆیە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ئاگادارین بەشێک لە خاوەن پڕۆژەکانی سەوزە تا ئێستاش ئاوی پیس لە چاندن بەکاردەهێنن بۆیە ئاگاداركرانەوە لە وەرزی نوێی چاندن دەست لەو سەرپێچیە هەڵبگرن .

جەختی لەوەشکردەوە، گەربێت و خاوەن پڕۆژەکانی سەوزە پابەند نەبن ئەوا ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و سزادان دەبنەوە.

لە سنوری قەزای کۆیە  لە کۆی 18 خاوەن پڕۆژەی سەوزە، هەشت خاوەن پیشە بۆ چاندنی سەوزە ئاوی پاک بەكاردەهێنن، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانی بەشی خۆپارێزی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی كۆیە، بەشێکیان لە چاندنی بەرهەمەكانیان، ئاوی پیس بەكاردەهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.