ڕاستەوخۆ

لە شەش مانگدا 617 کەس لە عێراق خۆیان کوشتووە؛ بێکاری و کێشەی دەروونی بەرۆکی گەنجانی عێراقیان گرتووە

reset font size increase font size

ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە و بەرپرسانی ئەمنی و تەندروستی هۆشداریدەدەن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٦١٧ کەس لە تەواوی پارێزگاکانی وڵاتدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، کە بەشێکی زۆر و بەرچاویان لە توێژی گەنجانن.

شارەزایانی کۆمەڵایەتی و پزیشکانی دەروونی جەخت دەکەنەوە کە بەردەوامیی ئاستەنگە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی باری دەروونیی گەنجان و پەنابردنیانە بۆ خۆکوشتن.

\

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.