بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان مەیدانییەکان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لانیکەم دوو درۆنی خۆکوژ بارەگاکانی حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان، لە دۆڵی ئاڵانە لە سنووری ناحیەی خەلیفان سەر بە قەزای سۆران کردووەتە ئامانج.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان، لەم هێرشانەدا درۆنی خۆکوژی جۆری شاهێد 136 بەکارهێنراوە.
ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی شەپۆلێکی هێرشی درۆنی و موشەکیدایە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو خاکی هەرێم.