کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆن و موشەکەوە، هێرشێکی کردەسەر بارەگاکانمان لە سورداش و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕایەگەیەنراوێکدا دەڵێت، "جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕێگەی هاویشتنی درۆن و موشەکەوە، هێرشێکی تیرۆریستی کردەسەر بارەگاکانمان لە سورداش.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بۆردومانەکە جێگای مەدەنی و نیشتەجێبوونی بنەماڵەی ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کردووەتە ئامانج.
دەشڵێت، بەهۆی بۆردومانەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هەموو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە سەلامەتن.