له سلێمانی خولی دووه‌می فێستیڤاڵی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداربووان ده‌توانن تاوه‌كو یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵ فیلمه‌كانیان بۆ وێبسایتی فێستیڤاڵه‌كه بنێرن.
ڕاشیگەیاند، فیلمسازان دەتوانن تا بەرواری 1ی ئایاری ئه‌مساڵ فیلمەکانیان بنێرن بۆ وێبسایتی فێستیڤاڵەکە، هەر لە وێبسایتەکەدا ئاماژە بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی بەشداریکردن دراوە،
وتیشی، 10 خەڵاتی تایبەت ئامادەکراوە بۆ بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە، ده‌درێن به باشترین دەرهێنەر، سیناریۆ، ئەکتەری کچ و کوڕ، دیزاینەر و سەرجەم بوارەکانی تر، هەروەها براوەی خەڵاتی باشترین فیلم دەتوانێت فیلمێکی نوێ لەسەر بودجە و بە سپۆنسەری دەزگای ڤیم بەرهەمبهێنێت.