هەورەبروسکە لە سنوری قەزای پشدەر بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا لە سنوری شارەدێی هێرۆ سەر بە شارۆچکەی پشدەر لە دەڤەری ڕاپەڕین، هاوڵاتییەک بەهۆی هەروەبروسکە گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی ئیسماعیل خدر قادرە و تەمەنی ٧٠ ساڵە. دوای ڕووداوەکە تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی قەڵادزێ گوازراوەتەوە.