ڕاستەوخۆ

لە دیمەشق ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەدەچێت

reset font size increase font size

کوردانی شاری‌ دیمەشق ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ئاگری جەژنی نەورۆز لە پایتەختی سوریا دەکەن.

کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز لە دیمەشق دەڵێن، ئەمساڵ لە ناوچەی مەرشو دومەر لە یاریگه‌ی فەیحا لە نزیک نەخۆشخانەی دڵ ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام دەدرێت.

کۆمیتەکە گوتوشیانە، بەهۆی ئەوەی ئێستا نەورۆز بووه‌تە بۆنەیەکی ڕێی نیشتمانی لە سوریا، چاوەڕێ دەکرێت بە هەزاران کوردی دانیشتووی دیمەشق بەشداری تێدا بكه‌ن.

لەبارەی کاتی ئاهەنگەکەوە، کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆزی دیمەشق، ڕایانگەیاندووە، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 21ی ئازار ئاهەنگەکە بەڕێوەدەچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.