ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، لە باکوری کوردستان بە پێشەنگایەتی دامودەزگا و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان، پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بە خۆپیشاندانی جەماوەری شەرمەزار دەکرێت.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و ٢٧مین ساڵڕۆژی پلانگێڕی نێودەوڵەتی، بڕیارە کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ١٥ی شوبات، لە سەرجەم شار و شارۆچەکەکانی باکوری کوردستان خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامبدرێت.
رۆژی ١٥ی شوباتی ئەمساڵ، ماوەی ٢٧ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، کە لەو رۆژەدا بە پیلانێکی نیودەوڵەتی و بە بەشداری چەندین وڵاتی زڵهیزی دنیا دەستگیرکرا و رادەستی تورکیا کرایەوە.