ڕاستەوخۆ

لە دهۆک و سۆران و زاخۆ ئەگەری تاوە باران هەیە و خێرایی با زیاد دەکات

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەریەک لە دهۆک، سۆران و زاخۆ ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کەم هەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە خێرایی با چالاک دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە زیاتر لە 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لەمڕۆ و سبەینێدا بە ڕێژەی 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز ببنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیش، ناوچەی گەرمیان بە تۆمارکردنی 43 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچە دەبێت و لە بەرامبەردا حاجی ئۆمەران بە 25 پلەی سیلیزی وەک فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.