ڕاستەوخۆ

تەنیا لە مانگێکدا؛ زیاتر لە 115 هەزار کەس سەردانی تابلۆی "کچە دۆمەکە"یان کردووە

reset font size increase font size

 

تابلۆ مۆزاییکە ناودارەکەی "کچە دۆمەکە" (Gypsy Girl) ، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ڕیکۆردێکی مێژوویی لە ڕێژەی ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ مۆزەخانەی "زێوگما" لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان تۆمارکرد.

کەمال چەبەر، پارێزگاری دیلۆک ڕایگەیاند کە بەهۆی ناوبانگی جیهانیی ئەم تابلۆ کلتوورییە ناوازەیە و شوێنەوارەکانی دیکە، مۆزەخانەکە تەنیا لە ماوەی مانگی ئایاری 2026دا پێشوازی لە 115 هەزار و 375 سەردانیکەر کردووە، ئەمەش بەرزترین ئاماری مانگانەیە لە مێژووی کردنەوەی مۆزەخانەکەوە.

ئەم تابلۆیە کە بە چاوە کاریگەر و تێڕاماوەکانییەوە سەرنجی جیهانی ڕاکێشاوە، لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بووەتە هۆی سەردانیکردنی 237 هەزار و 916 گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی بۆ مۆزەخانەکە.

تەنیا لە چەند ڕۆژی پشووی جەژنی قوربانیشدا، زیاتر لە 48 هەزار کەس بۆ بینینی سیمای ئەم "کچە دۆمە" دێرینە ڕوویان لە مۆزەخانەی زێوگما کردووە کە بە یەکێک لە گەورەترین مۆزەخانەکانی مۆزاییک لە جیهاندا دادەنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.