ڕاستەوخۆ

لە دهۆک هێرشکرایە سەر بارەگای نێردەی یەکێتیی ئەوروپا

reset font size increase font size

نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق ڕایگەیاند، هێرشکراوەتە سەر بارەگاکەیان لە دهۆک، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

نوێنەرایەتی یەکێتیی ئەوروپا، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوێنێ هێرشکراوەتە سەر بارەگای یەکێتییەکەیان لە پارێزگای دهۆک، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.

دەشڵێت، هێرشەکە بەتوندی شەرمەزار دەکەن و ئەم هێرشانە قبوڵ نەکراون، پێویستە بە زووترین کات بکەرانی سزابدرێن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێرشکردنە سەر دامەزراوە و کەسایەتییە فەرمییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەرە دیپلۆماتییەکان تاوانی دەستدرێژییە و پێویستە سەروەری خاکی عێراق بپارێزرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.