بههۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە بەردەم ماڵی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی لە قەزای داقوق، پۆلیسێکی کورد گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕووداوەکە ئهمڕۆ چوار شهممه لە کاتێکدا ڕوویداوە، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکە بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆمبەکە لە بەردەم ماڵی عەلی جەعفەر، بەرپرسی حەشدی شەعبی لە سنوورەکە دانرابوو، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان، تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە کاتی هەوڵدان بۆ پوچەڵەکردنەوەی بۆمبەکە تەقیوەتەوە.
سێ بریندارهكه عەلی جەعفەر، بەرپرسهكهی حەشدی شەعبی و كارمهندێكی شارهوانی و پۆلیسێكن، ڕەوانەی فریاکەوتن کراون و هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.