شەوی رابردوو هێزە ناخۆییەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە حومس هێرشیانکردە سەر خوێندکارێک و لێیاندا، بەو هۆیەوە پێکدادان لەنێوان خوێندکاران و هێزەکانی حکەمەتی کاتیی ڕوویدا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئانها شەوی رابردوو، خوێندکارێکی شاری دەرعە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بەشی ناوخۆی زانکۆی حومس، لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتییەوە جنێوی پێدراوە و بە سەختی لێیدراوە، دواتر کە هاوڕێکانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، شەڕ و پێکدانان لەنێوان خوێندکاران و هێزەکانی حکومەت ڕوویداوە.
بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی دوای ئەم ڕووداوە بۆ ڕای گشتیی بڵاونەکراوەتەوە.