پزیشکی دادی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی 40 ڕۆژی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران 496 ژن بە هۆی هێرشەکانەوە کوژراون.
پزیشکی دادی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە جەنگی 40 ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرتاسەری ئێران، سێ هەزار و 375 کەس کوژراون کە 496 کەسیان ژن بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ژمارەیە تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ناسنامەکانیان پشتڕاستکراوەتەوە، پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاتر بێت.