ڕاستەوخۆ

لە ئەفغانستان 73 کەس گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

له‌ ئەفغانستان بەهۆی لافاو 61 کەس و بەهۆی بومەلەرزەشەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرگریی شارستانی حکومەتی تاڵیبان ڕایگه‌یاند، بەهۆی سەرهەڵدانی لافاو و بومەلەرزەوه‌ لانیكه‌م 73 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی یۆرۆ نیوز ڕایگەیاندووە، بومەلەرزەیەک بە پلەی 6.2 ڕێختەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاندووە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر بەهۆی بومەلەرزەکەوە بناغەی زۆربەی باڵەخانەکانی نزیک ناوەندی بومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە و ئەگەری ڕووخانیان هەیە.

ئیدارەی بەڕێوەبردنی قەیراکانی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، بەهۆی دروستبوونی لافاو 700 خێزان و ژێرخانی کشتوکاڵی وڵاتەکە زیانیان بەرکەوتووە هاوکات هۆشداریداوە لە دروستبوونی لافاو لە 17 پارێزگای دیكه‌ی وڵاتەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.