ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردەوە، لە شاری کەرەجی ئێران، دەستڕێژی گولـلە لە کەریمەدین ڕەزازادە ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەفغانستان کرا و بە سەختی برینداربوو.
ئاژانسەکە باسی لەوەش کردووە، هێرشەکە لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە بووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دۆخی تەندروستیی کەریمەدین ڕەزازادە ناجێگیرە.
تا ئێستا بەرپرسانی حکومەتی ئێران و گروپی تاڵیبان هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم هێرشە و ناسنامەی هێرشبەرەکان بڵاو نەکردووەتەوە.
دوای هاتنەسەرکاری تاڵیبان، بەشێکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی پێشووی ئەفغانستان روویان لە ئێران و وڵاتانی دیکە کرد، تائێستا چەندینجار رووبەڕووی هەڕەشەی ئەمنی بوونەتەوە.