بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕێژەی سەوزایی لە شارەکەمان لەسەرووى ستارداردی جیهانییەوەیە و سەوزترین شاری عێراق و هەرێمى کوردستانە.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە نوچە تی ڤى ڕایگەیاند: داتا بەردەستەکان دەریدەخەن، کە ڕێژەی سەوزایی لەناو شاری سلێمانی 35%ـی تێپەڕاندوە و بەوەش لەسەرووى ستانداردی جیهانییەوەیە.
ئاماژەى بەوەشکرد: سلێمانى لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان سەوزترین شارە.
دەشڵێت: بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ سەوزکردنی سلێمانی و ئێستاش سەرقاڵی سەوزکردنی چەند باخچەیەکی ڕووبەر فراوانن، کە دەکەونە ناو گەڕەکەکانەوە و ئەوەش کاریگەری تەواوی لەسەر زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دەبێت.