ڕاستەوخۆ

لەبارەى دروستبوونى لافاو سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى هۆشدارى دەدات

reset font size increase font size

سەرۆکایەتیى شارەوانى سلێمانى ڕایگەیاند، هاوڵاتیانى سنورەکەمان ئاگاداردەکەینەوە بەگوێرەی پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێمی کوردستان شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین سنورەکەمان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە لە هەندێ ناوچە ئەگەرى بەرزبونەوەى ئاستى ئاو هەیە.

شارەوانى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هاوڵاتیانى سنورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە بەگوێرەی پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێمی کوردستان، شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین سنورەکەمان دەگرێتەوە، بەهۆیەوە لە هەندێ ناوچە ئەگەرى بەرزبونەوەى ئاستى ئاو هەیە، جەختیش دەکاتەوە تیمەکانیان ئامادەن بۆ بەهاناوەچوونى هاوڵاتیان لەکاتى پێویستدا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، داواکارین لە هاوڵاتیان لە ئەگەری ڕوودانی دۆخی نەخوازراودا پەیوەندی بە سەنتەری فریاگوزاریی خێراوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنى (100) بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی تیمی فریاگوزاریی و ئێشکگری شارەوانییمان.

ئاماژەبەوەشکراوە، تیمەکانیان ئامادەن بۆ بەهاناوەچوونى هاوڵاتیان لەکاتى پێویستدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.