ڕاستەوخۆ

لەبارەى داخستنى شەقامێکى سلێمانى شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە

reset font size increase font size

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 8:30ـی خولەکى ئەمشەوەوە بەشێکى شەقامى بازنەى مەلیک مەحمود بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چوون بە تەواوی بەربەست دەکرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی بۆ کاری قیرتاوکردن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەی لەلایەن تیمەکانمان دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردن لە نێوان گۆیژە سیتی تا یوتێرنی نزیک مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەسەر شەقامی مەلیک مەحموود.

دەشڵێن، لە کاتژمێر 8:30ـی خولەکى ئەمشەوەوە شەقامی ئاماژەپێکراو بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چوون بە تەواوی بەربەست دەکرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی بۆ کاری قیرتاوکردن.

باسلەوەشکراوە، داواکارین لە شۆفێران بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.