ڕاستەوخۆ

لیندزی گراهام: بنیادنانی پشتیوانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کارێکی قورسە

reset font size increase font size

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی هەڵسوکەوتی ئێران بەرامبەر بە ڕێکەوتنەکان، ڕەنگە بنیادنانی پشتیوانی بۆ ڕێککەوتنێکی وەها لە ئەمریکادا کارێکی قورس بێت.
لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان، لە تۆری فەرمی خۆی لە  ئێکس بڵاویکردەوە: هیوادارم لە ئەگەری دروستبوونی ڕێککەوتن لەنێوان ئێران-ئەمریکا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بتوانرێت ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و خواستەکانی گەلی ئێران بەدیبێت.
گراهام، پێشتر پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران لە ئێران دەربڕیبوو و داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردبوو کە بەڵێنەکەی بۆ یارمەتیدانیان جێبەجێ بکات و لە جیاتی دانوستان لەگەڵ ئێران بەدوای گۆڕینی حکومەتی کۆماری ئیسلامیدا بگەڕێت.
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەش کردبووەوە کە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدیدێت.
هاوکات دانۆن دانی، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند: هیوادارین دانوستانەکان سەرکەوتوو بن، بەڵام بە ئەزموونی ئێمە لە شیکردنەوەی ئەوەی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ڕوویداوە، ئێرانییەکان شتێک دەڵێن و بە کردەوە پێچەوانەکەی دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.