ڕاستەوخۆ

له‌ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی هەوڵەکانی سڕینەوەی زمانی کوردی ناڕەزایی دەرده‌بڕدرێت

reset font size increase font size

سەندیکای یەکێتی ماموستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی نیو سەدەیە کورد هەوڵی پاراستنی زمانەکەی دەدات، به‌ڵام ڕژێمی ئێران هەوڵی سڕینەوەی زمانی کوردی دەدات.

سه‌ندیكاكه‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ده‌ڵێ، كورد له‌ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی نیو سەدەیە هەوڵی پاراستنی زمانەکەی دەدات دژی هەوڵەکانی ڕژێمی ئێران کە تەنها کاری سەرکوتکردنی گەلی کوردە.

ئاماژە بەوەشکراوە، مامۆستایان و مافخوازان بەشێکی بەرچاون لە تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان و ڕووبەڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌بنه‌وه‌ کە ده‌یانه‌وێت یەك زمان و کەلتور بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنن.

باس لەوەشکراوە، تێکڕای کردەوە دژە مرۆییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران سەبارەت بە سنووردارکردنی زمانی کوردیی و سڕینەوەی ئیدانە دەکەین و پێداگریی لە دەستەبەربوونی خوێندن بە زمانی دایک، واتا زمانی کوردی لە هەموو خوێندنگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەکەینه‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.