ڕاستەوخۆ

له‌ ڕۆژاڤا بۆ پشتگیریی لە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا

reset font size increase font size

وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، خەڵکی شاری عامودا لە ڕۆژاڤای كوردستان ڕێپێوانێکی جەماوه‌رییان ئه‌نجامدا و داوای یەکێتیی نەتەوەییان کرد.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ دانیشتوانی شاری عامودا لە ڕۆژاڤای کوردستان، بە دروشمی "کاتی یەکێتی گەلی کوردە، باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا نین"، ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

بەشداربووان جەختیان لەوه‌کردەوە، لەم قۆناغە هەستیارەدا پێویستە گەلی کورد لە هەموو بەشەکان یەکدەنگ بن، هاوکات داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئازادکردنی ئەو کەسانەیان کرد لە لایەن حکومەتی کاتیی سوریاوە دەستبەسەرکراون.

لە ڕێپێوانەکەدا ئاراشک باراوی، گوتەبێژی یەکێتی ڕۆشنبیرانی هەرێمی جزیرە، گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، ئێمە لێرە پشتیوانیی خۆمان بۆ خەڵکی باشووری کوردستان لە دژی هێرشەکان دەرببڕین و ئەو هێرشانە سەرکۆنە دەکەین.

گوتیشی، هاوسۆزی و پشتیوانی خۆمان بۆ گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشان دەدەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.