ئەنجوومەنی دادوەریی کوردستان رایگەیاند، ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی 2024 ئاماری جیابوونەوە ومارەبڕین زیادیانکردووە.
بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2025دا بەراورد بە ساڵی 2024 ئاماری مارەبڕین و جیابوونەوە زیادیانکردووە، بەجۆرێک ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %25ـی ئەو خێزانانەی هاوسەرگیریان کردووە دواتر بەهۆکاری جیاواز لەیەک جیابوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو مارەبڕین لە هەولێر 19 هه‌زار و 620 حاڵه‌ت بووه، لە سلێمانی 25 هه‌زار و 687 له دهۆكیش 12 هه‌زار و 955 مامه‌ڵه ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها ئاماری جیابوونه‌وه له ساڵی 2024 بڵاوكردوه‌ته‌وه به‌جۆرێك له هه‌ولێر حه‌وت هه‌زار و 113 حاڵه‌ت و له سلێمانی پێنج هه‌زار و 369 حاڵه‌ت و دهۆكیش دوو هه‌زار و 354 حاڵه‌ت بووه، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌ی جیابوونه‌وه له هه‌ولێر زیاتر بووه به‌راورد به شاره‌كانی دیكه.
له ئاماره‌كه‌دا باس له 107 حاڵه‌تی رێگه‌پێدان به ژنی دووه‌م كراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 42 له هه‌ولێر و 39 له سلێمانی و 26 حاڵه‌تیش له دهۆك بووه.