بڕیاری دروستکردنی سێ وێستگەی 132 کەی ڤی کارەبا لە ناوچەکانی تیمار، شەمامک و هەشتی حەسارۆک له سنوری پارێزگای هه‌ولێر درا.
پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه کەمال محەممەد وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداری كۆبوونه‌ته‌وه و تێیدا بڕیاری دروستکردنی سێ وێستگەی نوێی کارەبایان بە تێچووی 100 ملیار دینار داوه، دەستبەجێش کارکردن تێیاندا دەستی پێکردووه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، وەزیری کارەبا باسی له‌وه‌كردووه، دروستکردنی ئەم سێ وێستگەیە زۆر گرنگە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی کارەبا و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی پرۆژەی رووناکی لە هەولێر و دەوروبەری.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هەولێریش ئامادەیی یەکە ئیدارییەکانی دەربڕی بۆ کارکردن وەک یەک تیم لە پێناو سەرخستنی پرۆژەکان.