ڕاپۆرت: رێبوار تۆفیق
له ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، تا شه‌وی دووشه‌ممه، به 212 درۆن و موشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
سنوری هه‌ولێر به 183 درۆن و موشه‌ك، سنوری سلێمانیش به 23 درۆن و موشه‌ك، دهۆك به چوار درۆن و هه‌ڵه‌بجه‌ش به دوو درۆن هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه چوار كه‌س شه‌هید بوون و 19 كه‌سیش برینداربوون.
ده‌سته دیبلۆماسیه‌كان و شوێنه قه‌ره‌باڵغ و سڤیلنشینه‌كان، پریشكی هێرشه‌كانیان به‌ركه‌وتووه و زیانی مادیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ن ڕۆژه‌ی جه‌نگدا، دوو جار هێرشی درۆنیی كراوه‌ته‌سه‌ر نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سلێمانی.
كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر ده‌ڵێت "شه‌وی ڕابردوو به درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌رمان، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".

له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دژه‌تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت، شه‌وی دووشه‌ممه 9ـی ئازار هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر خستووه‌ته خوارەوە، به‌ڵام پارچە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات کەوتوه‌تە خوارەوە.
له به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ڕایگه‌یاند، به ئامانجگرتنی ده‌سته و ناوه‌نده دیبلۆماسیه‌كان، هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخه‌كه‌یه و به‌رده‌وامیدانه به ناسه‌قامگیریی.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست كردووه‌ته‌وه بۆ پاراستنی ناوه‌ند و ده‌سته دیبلۆماسیه‌كان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی كرد و پابه‌ندبونی حكومه‌تی به پارێزگاریی و پاراستنی سه‌لامه‌تیی باڵیۆزخانه و ده‌سته و ناوه‌نده دیبلۆماسییه‌كان دووپاتكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق كاری له پێشینه‌یانه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودییه، سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجگرتنی كونسوڵخانه‌ی ئیماراتی كرد له هه‌رێمی كوردستان.