کەسوکاری ئەو هاوڵاتی و شەڕڤانانەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە)، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئهمساڵ لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کاتیی سوریاوە دیل کرابوون، لە شاری قامیشلۆ خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا و تێیدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی كهسوكاریان کرد.
خۆپیشاندەران، لە بەردەم یاریگای "شەهیدانی 12ی ئازار"ەوە، ڕیپێوانیان بەرەو نوسینگەی پەنابەرانی سهر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامشلۆ ئەنجامدا و بە بەرزکردنەوەی دروشمی "دیلەکانمان بگەڕێننەوە" داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد گوشار بخەنە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ یەکلاکردنەوەی ئهو دۆسیەیە.
کەسوکاری دیلەکان و خۆپیشاندەران، داوایانکرد چارەنووسی هەردوو ڕۆژنامەنووس (ئیڤا ماریا میشێلمان و "ئەحمەد بۆلاد)ـیش ڕوون بکرێتەوە، کە له ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەدا بە دیلی کەوتوونەتە دەست چەکدارانی سەر بە دیمەشق.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، پێشتر لەگەڵ ئەم خێزانانە کۆبووەتەوە و ڕایگەیاندووە، دۆسیەی ههزار و 70 هاوڵاتی مەدەنی و شەڕڤان، کە لە زیندانەکانی حکومەتی کاتیی سوریادان، تەوەرێکی سەرەکیی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمە و هەوڵەکان بۆ ئازادکردنیان بەردەوامن.