سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت، له شه‌وی ڕابردووه‌وه تاوەکو ئێستا 21 جار بە درۆن و موشەک هێرشكراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچە تیڤی، هێرشه‌كان له كاتژمێر 11:20خوله‌كی شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه، دوایین هێرشیش كاتژمێر 10:20 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێریش ڕایگەیاند، بۆ جاری چوارەم به درۆن هێرشكرایه‌وه سه‌ر كۆگایه‌كی ڕۆن، کۆگاکە تایبەتە بە ڕۆنی کاسترۆڵی بەریتانی، بریکارە لە هەولێر و سەر بە کۆمپانیای سەردارە.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له 28ـی شوباتەوە تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق و سوپای پاسداران به 549 درۆن و موشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سەر هه‌رێمی كوردستان، 428 هێرش بۆ سه‌ر هه‌ولێر و 101 هێرش بۆ سه‌ر سلێمانی و 18 هێرشیش بۆ سه‌ر دهۆك و دوو درۆنیش له ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه خراونه‌ته خواره‌وه.