ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی "به‌ركێو"ـی قه‌زای سه‌یدسادق، ژنێك كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌یامنێری نوچه ڕایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و ته‌رمی كوژراوه‌كه و برینداره‌كانیش له نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید شه‌وكه‌ت"ـن له‌و قه‌زایه.
گوتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداربوون، یه‌كێكیان ژنه و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش پیاون.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانی.
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی یاسا، هه‌ڵگرتنی چه‌ك له لایه‌ن هاوڵاتیانی مه‌ده‌نییه‌وه قهدهغكراوه و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن چه‌ك هه‌ڵبگرن، كه ڕێگه‌پێدانیان هه‌یه، به‌ڵام زۆر جار بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هاوڵاتیان چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی چه‌ندین هاوڵاتی.