هەر لە دەستپێکی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له ئێران پچڕاون ئه‌وه‌ش وایكردووه زانیاریی ڕووداوه‌كانی جه‌نگه‌كه به ئه‌سته‌م بگاته خه‌ڵك و كه‌سانی ده‌ره‌وه.
بە گوێره‌ی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لە ناوخۆی ئێران‌دا بڵاوبونەتەوە لەم دۆخەی ئێستادا هەرجۆرە ئامێرێكی پەیوەندی پێشکەوتوو وەک ستارلینگ و تەله‌فونی ماهوارەیی بە دەست هەر کەسەوە ببینرێت وەک سیخور لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
باس له‌وه‌شده‌كرێت، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته نایه‌وێت له‌م دۆخه‌دا ئینته‌رنێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ هاوڵاتیان تاوه‌كو ڤیدیۆی ڕوداوه‌كان تۆمارنه‌كرێن و زه‌ره‌رو زیانه‌كانی شه‌ڕ نه‌ڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ده‌شڵێن، نه‌بوونی ئینته‌رنێت وایكردووه ڕووداوه‌كان دره‌نگتر له واده‌ی ڕوودانیان بگه‌ن به خه‌ڵكی.