شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیلی گرتەوە و14 کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکی شارەوانی ساوپاولۆ ڕایگەیاند، شاری جویز دی فۆرای باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل رووبهڕووی شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ بوەتەوەو لانیکەم 14کەس گیانیان لەدەستداوە و 440 کەسیش ئاوارەبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بانگەوازی بەپەلەمان کردووە و داوای هاوکاریمان لە دەزگا فیدراڵییەکان کردووە بۆ پشتگیریکردن، له شارهكهش دۆخی نائاسایی گشتی ڕاگەیهنراوە.