ڕاستەوخۆ

له‌ باره‌ی حزبوڵاوه‌ ئیسرائیل هۆشداری دەداتە لوبنان

reset font size increase font size

دوو بەرپرسی باڵای لوبنان ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل هۆشداریی داوەتە وڵاته‌كه‌یان لە ئەگەری تێوەگلانی حزبوڵا لە شەڕی ئەمریکا و ئێران بە توندی هێرش دەکاتە سەر لوبنان.

نەواف سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان، کە ساڵێکە حکومەتەکەی داوای چەکداماڵینی حزبوڵای لوبنان دەکات کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، داوای لە گروپەکە کرد لوبنان نەخەنە ناو "سەرکێشیەکی گەورەوە".

ئیسرائیل لە ساڵی 2024 لە هێرشێکدا بۆسەر حزبوڵای لوبنان، حەسەن نەسروڵڵا سەرکردەی گروپەکەی کوشت و بەشێکی زۆری بنکەکانی لە ناوچەکە لەناوبرد.

هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی لوبنان، هێرشەکانی ئیسرائیل بوەتەهۆی کوژرانی نزیکەی 400 کەس لە لوبنان.

ئەمە لە کاتێکدایە نەعیم قاسم، سەرۆکی نوێی حزبوڵڵای لوبنان، مانگی ڕابردوو لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە ئەگەری شەڕی نێوان واشنتۆن و تاراندا، بێ لایەن نامێنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.