ڕاستەوخۆ

لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غداد ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد

reset font size increase font size

دوای هه‌واڵی كوژرانی خامنه‌یی، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غداد ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و ده‌یانه‌وێت بچنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌.

لایەنگرانی حەشدی شەعبی دەیانەوێت بچنە نێو ناوچەی سەوز و هێرشبکەنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و سوپاوە بە غازی فرمێسکرێژ و تەقە رووبەڕوویان بوونەتەوە.

ئاڵۆزبوونی دۆخی بەغداد لەدوای راگەیاندنی مردنی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران دێت، لایەنگرانی حەشدی شەعبی دەیانەوێت لە تۆڵەی كوشتنیدا، هێرشبکەنه‌ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.