ڕاستەوخۆ

كه‌شناسیی هەرێم: بارانی بەلێزمە دەبارێت

reset font size increase font size



كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیدەکات، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، بەڵام لەپاشنیوەڕۆی سبەینێوە شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، لە پاشنیوەڕۆوە کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە سەرجەم ناوچەکان باران دەبارێت.

لەبارەی کەشی سبەینێوە، کەشناسی دەڵێت، سبەى ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، دابارین لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە پاشنیوەڕۆوە، شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە کە هەندێك جار هەورە برووسکە و ئەگەر هەیە تەزرەشی لەگەڵ بێت بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا.

دەشڵێن، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.