ڕاستەوخۆ

كه‌شناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

reset font size increase font size

كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیدەکات، ئه‌مڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سبه‌ینێ تاڕادەیەک کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت.

به‌گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، "ئه‌مڕۆ کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین بەردەوامی دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".

 ئاماژه‌ی به‌وەشكردووه‌، سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و ئیدارەکانی ڕاپەڕین، زاخۆ و سۆران، شێوازی دابارینی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت، لە ئەنجامی ئەو ناجێگیریەی لە کەشی ناوچەکەمان هەیە ئەگەری گۆڕانکاری لە شێوازی دابارین هەیە لەسەر ناوچەیەکی دیاریکراو باران بارینی بە لێزمە ببارێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، هاوکات لەگەڵ بارانبارین هەورە بروسکەش دەبێت، لە ناوچە سنورییەکان ئەگەری بەفربارینی هەیە.

 لەبارەی کەشی سبەینێوە، كه‌شناسی دەڵێت، "شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێك کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت".

 ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "له‌ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک باران بارینی هەیە لە کاتی جیاواز بەڵام ناوچە شاخاویە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاویییەکان هەندێك کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.